***
پاییزتر له هه‌نار و دڵته‌نگی
بیت یا نه‌بیت
خیابان هه‌ر ئێواره‌یه‌کی شلۆقه و
هه‌ناسه‌کانت پڕه له جۆگه‌له و
عه‌تری لووکس و ژنانی سانتی مانتاڵ
له ئیسقانه‌کانمه‌وه ده‌س پێبکه
ده‌ماره‌کانم بنووسه کووچه‌وه
تا خوماری چاوه‌کانت بن
به خواش بڵێ:
فه‌راموشم بکات...
تۆ خوام بوویت و ڕۆژه‌کانم ئاشۆفته‌ت
ئاه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه
ئه‌و ڕۆژه که ده‌ریات به چاوه‌کانمه‌وه نووسی
سیروان
پڕ بوو له ورده‌ماسی کراسه‌که‌م
ئێستا پیاوێکی ته‌واوه
ته‌واو.
بیانویه‌کی باشه "مه‌رگ" بۆ ئیسقانه‌کانم
نه تێخ ..... نه ته‌ناف
سه‌ختترم له ساده‌ترین وشه‌کان که نانووسرێن
ئه‌بێ شاعیر بیت تا بزانیت
ساده یانێ سه‌خت
+ نوشته شده در جمعه نوزدهم آذر ۱۳۸۹ ساعت 13:7 توسط فاتمە فەرهادی
|