●●●

بمبه‌خشه
دەرفەتی ئەوەم نەبوو نامەیەکت بۆ بنووسم،
لە پێچی کووچەوە بپێچم و دەستت بۆ ڕاشەکێنم،
لە پێپیلکانەکانەوە بەپەلە دابەزێم،
فرمێسکەکانم لە خیابان بسڕمەوە،
سواری پاس بم،
ورەی ژنانێک ببیستم کە لە دوکمەکانتەوە سەریان کێشابوو،
پیاوانێ ببەخشم کە تۆمەتباریان کردبووم،

دەرفەتی ئەوەم نەبوو
ماڵئاوایی بکەم
لە بەیانیانی بێزاری مەدرەسە،
لەڕەنگی تاریکی جلەکانم،
لە ئاوێنەی ژووری نووستنەکەم کە هەمیشە ئەیزانی
چەند درۆزنم،
لە دوکمەکانم، کە بە پەلەوە لە پێپیلکانەکاندا دامخستبوون.

بمبەخشە
ئەبووایە بڕۆشتبام
ناوێکی ترم بدۆزیبایتەوە
بۆ هەرشتێ لەم چەمەدانە بچووکەدا هێناومە

به‌هاری ۱۳۹۵